سیستمی كارەبای عیراق، بەتەواوی لەكاركەوت

  2021-07-02 12:32      256 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی كارەبای عیراق لەكاركەوتنی سیستمی گشتیی كارەبای نیشتیمانی رایگەیاندو بەگوێرەی زانیارییەكان ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ تەقاندنەوەی تاوەرەكانی كارەبا لەلایەن چەكدارانی داعشەوە، لەهەردوو پارێزگای نەینەواو سەلاحەدین.
ئەمڕۆ هەینی 2-7-2021، فەرمانگەی راگەیاندنی وەزارەتی كارەبای عیراق لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشككرایكردووە، نەبوونی تەزووی كارەبا لەئێستادا دەگەڕێتەوە بۆ لەكاركەوتنی سیستمی گشتیی كارەبا بەشێوەیەكی تەواو (شەتداون) لەهەموو پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق، بۆیە بەباشمان زانی هاووڵاتییان لەوە ئاگاداربكەینەوە.
راگەیەندراوەكەی وەزارەتی كارەبا لەكاتێكدایە كە سەرچاوەیەك لەوەزارەتی كارەبا رایگەیاندووە، بەهۆی تەقینەوەی تاوەرەكانی گەیاندنی تەزووی كارەبا لەهەردوو پارێزگای نەینەواوسەلاحەدین لەلایەن چەكدارانی داعشەوە زیاتر لە هەزار مێگاوات كارەبای نیشتمانی كەمیكردووە كە ئەوەش وایكردووە وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بەشێوەی ئۆتۆماتێكی بكوژێنەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوو، وەزارەتی كارەبا لەهەوڵدایە لەماوەی 12 كاتژمێری داهاتوودا گرفتەكە چارەسەر بكات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو