كازمی چەند بڕیارێك بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبا دەردەكات

  2021-07-03 23:09      365 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆك وەزیرانی عیراق چەند بڕیارێك بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبای دەردەكات.
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق شەش بڕیاری بەمەبەستی چارەسكردرنی كێشەی كارەبا دەكرد.
سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا، دەستبەجێ كاربكرێت بۆ زیادكردنی  سەعاتەكانی كارەبای نیشتمانی لە بەغداو پارێزگاكانی تری عیراق و هەموو ئامرازەكانی فریاكەوتن و هەمووجۆرە هاوكارییەكی دارایی، تەكنیكی، لۆجیستی و ئەمنی بۆ وەزارەتی كارەبا بخرێتەگەر. 
بڕیارێكی دیكەی كازمی ئەوەیە، حكومەتە خۆجێیەكان بەشداربن لەبەرهەمهێنانی كارەباو دابەشكردنی و پڕكردنەوەی پێویستییەكانی ناوخۆو سەرجەم زیادەڕەوییەكان لەسەر سیستمی كارەبا لاببرێن و دەست بەسەر ئامێرو كەرەستە بەكارهاتووەكانیش بگیرێن.
یەكێك لەبڕیارەكانیش ئەوەیە، تەواوی ئەوانەی دەستیان لەبڕینی كارەباو زیانگەیاندن بەكارەبا هەیە سكاڵایان لەسەر تۆماربكرێت و رووبەڕووی یاسا بكرێنەوە.
لەكۆتایی بڕیارەكانی سەرۆك وەزیرانی عیراقیشدا هاتووە: رێكخستنی رێوشوێنە كردارییەكان بۆ پشتگیری و هاندان و بەكارهێنانی وزەی نوێ بۆ بەرهەمهێنانی كارەباو خۆماڵیكردنی پیشەسازییەكان لەو رووەوە، جگە لەوەش دەرفەت بدرێت بەكەرتی تایبەت كە بەشداری و رۆڵی كارای هەبێت لەوبارەیەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو