ئەرژەنتین و كۆڵۆمبیا خۆیان گەیاندە قۆناغی پێشكۆتایی كوپا ئەمریكا

  2021-07-04 11:20      101 جار بینراوە        کۆمێنت

بەرەبەیانی ئەمرۆ بە كاتی باشوری كوردستان دوو یاریی ئەنجامدرا و تێیدا ئەرژەنتین و كۆڵۆمبیا خۆیان گەیاندە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی پاڵەوانێتیەكە.
لە یاریی یەكەمدا هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا بەرانبەر ئۆرۆگۆی یاریی كردو یارییەكەشیان بە بێ گۆڵ كۆتایی هات، بەڵام بە لێدانی یەكلاكەرەوە كۆڵۆمبیا 4-2 گۆڵ یارییەكەی لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێهێن.
دوای ئەو یارییەو لە هەمان قۆناغ و لە یارییەكی دیكەدا هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بەرانبەر ئیكوادۆر یاریی كردو توانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆییان كۆتایی پێبهێنن، گۆڵەكانی ئەرژەنتین، رۆدریگۆ دی پۆڵ، مارتینێزو مێسی، تۆماریان كرد.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو