نەیمار لە كاری ریكلامدا پارەیەكی خەیاڵی وەردەگرێت

  2021-07-04 12:42      97 جار بینراوە        کۆمێنت

نەیمار داسیلڤای، بەرازیلی و گرانترین یاریزانی جیھان، پارەیەكی خەیاڵی لەرێكلام دەست دەكەوێت و جگە لەوەی مووچەیەكی بەرزی لەیانەی پاریس سان جێرمان وەریدەگرێت.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ھەواڵێكی سەرچاوە ھەواڵییەكانی فەرەنسای بڵاوكردوەتەوە، بەرامبەرھەر رێكلامێك كە لەتۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاودەكرێتەوە نەیمار 459 ھەزار یۆرۆ وەردەگرێت.
بەپێی ھەمان سەرچاوە نەیمار، تەنیا لە مانگی كۆتایی ساڵی رابردودا 74 رێكلامی كردووەو بڕی 34 ملیۆن یۆرۆی پەیداكردووە، ئەوەش نزیكە لەو مووچەیەی كە لەساڵێكدا لەیانەی پاریس سان جێرمانی وەردەگرێت،  یاریزانە بەرازیلییەكان رووكەشی رێكلامی بەشێكی زۆری كۆمپانیا جیھانییەكانن كە لەتۆڕەكانی كۆمەڵایەتیدا ملیۆنان ھەواداریان ھەیە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو