لیژنەی تەندروستی پەرلەمان: دوورنییە سیناریۆی هیندستان لەعیراق دووبارە ببێتەوە

  2021-07-04 14:05      274 جار بینراوە        کۆمێنت

لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی عیراق هۆشداری لەهەرەسهێنانی سیستمی تەندروستی عیراق دەدات و دەڵێت، دورنییە هەمان ئەو سیناریۆیەی لەهیندستان روویدا لەعیراق دووبارە ببێتەوە.
عەبدول عەون عەبادی، ئەندامی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، دوای ئەوەی عیراق چوونە ناو شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنای راگەیاند، ئەگەرێكی دورنییە هەمان سیناریۆی هیندستان لەعیراق-یش دووبارە ببێتەوەو كەرتی تەندروستی هەرەسبێنێت.
ئاشكراشیكرد، بەهۆی ئەوەی هاووڵاتییان هیچ پابەندبوونێكیان بەڕێكارەكانی خۆپارێزی نییەو حكومەتی عیراق-یش شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنای راگەیاند، بۆیە مەترسی هەمان سیناریۆی هیندستان لەعیراق-یش هەیە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، وەزارەتی تەندروستی شەپۆلی سێیەمی بەزۆر سەخت ناوبردووەو داوا لەهاووڵاتییان دەكات پابەندبن بەڕێكارەكانی خۆپارێزییەوە، بەڵام بەدەمەوەهاتنی هاووڵاتییان بۆ ئەو داواكارییە زۆر لاوازەو لەئاستی پێویست و مەترسییەكەشدا نییە، لەبەكارهێنانی ماسك و وەرگرتنی ڤاكسینی دژی ڤایرۆسەكە. داواش دەكات هاتووچۆی هاووڵاتییان و كرانەوەكان لەئاستێكدا زیانی لەسەر بژێوی خەڵك نەبێت مەرجی لەسەر دابنرێت، چونكە بەرزبوونەوەی بەردەوامی تووشبوون و مردن بەپەتاكە مەترسیی لەسەر هەموولایەك زیاتر دەكات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو