نیكۆلاس ئەنێلكا: دەبێت مباپێ پاریس سان جێرمان جێبهێڵێت

  2021-07-05 13:50      70 جار بینراوە        کۆمێنت

یاریزانی پێشوی هەڵبژاردەی فەرەنسا رایگەیاند، دەبێت مباپێ پاریس سان جێرمان جێبهێڵێت ئەگەر بیەوێت لە ئاستی جیهانیدا بدرەوشێتەوە وەك كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی.
ئەنێلكا لە بۆ زە ئەتلەتیك نووسیویەتی، ئەگەر بتەوێت گەورەترین خەڵات بەدەست بهێنیت، دەبێت لە هەندێك قۆناغدا پاریس سان جێبهێڵیت، ناتوانیت بڵێیت كە هەمو كات لەگەڵ باشترین تیمەكان ڕكابەری دەكەم، كاتێك لە پاریس بیت، دەشڵێت، ئەگەر دەتەوێت بۆ بردنەوەی بالۆن دۆر كار بكەیت و بە چاوی خۆت بیبینیت و شوێن پێی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆو لیۆنێل میسی هەڵبگریت، دەبێت بەباشترین شێوە كێبڕكێ بكەیت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆیە ئەگەر دەتەوێت لە باشترینەكاندا بیت، دەبێت ئەوەی لە پاریس ئەنجامی دەدەیت لەگەڵ یانەكانی وەك چێڵسی، مانچستەر یونایتد، ئارسناڵ، مانچستەر سیتی یان لیڤەرپوڵ ئەنجامی بدەیتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو