لیوایەكی پێشمەرگە، دوو مووچە بەسەریەكەوە وەردەگرن

  2021-07-06 18:25      663 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرچاوەیەك لەلیوای 12ی پیادەی پێشمەرگە ئاشكرایكرد دوای چارەسەرکردنی چەند كێشەیەكی لیواکەیان، ئەمڕۆ پێشمەرگەکانی لیواکەیان دوو مووچەیان بەسەریەكەوە وەرگرت.
عەمید وەزیر سورچی، فەرماندەی لیوای 12ی پیادەی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند كەلەسەر بڕیاری وەزیری پێشمەرگەو ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردراوە بە پێدانی دوو مووچەی مانگەكانی 12ی 2020و 5ی 2021ی پێشمەرگەکانی لیوای 12ی پێشمەرگە.
ئەو لیوایە زیاتر لە سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتبوو، بەگوێرەی قسەكانی فەرماندەی لیواكەش، ئەو کێشانەی پێشتر هەبوون لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەو هێزەکانی هاوپەیمانان چارەسەرکراوەو کەلوپەلی سەربازیشیان وەرگرتووە. وتیشی لە مانگی داهاتووەوە مووچەی پێشمەرگەکانی لیواکەیان هاوشێوەو هاوکات دەبێ لەگەڵ مووچەی پێشمەرگەی لیواکانی دیکەی وەزارەتی پێشمەرگە وەردەگرن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو