هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا زیادی كرد

  2021-07-10 12:24      468 جار بینراوە        کۆمێنت

بەراورد بەهەفتەی رابردوو ھەناردەكردنی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا زیادیكردووە و لەئێستادا گەیشتووەتە، 229 ھەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا.
میدیاكانی عیراق لەسەر بنەمای ئامارێكی ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا بڵاویانكردەوە كە لە میانی ھەفتەی رابردوودا ئەمریكا رۆژانە، پێنج ملیۆن و 251 ھەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێكدا لە حەوت وڵاتەوە ھاوردەكردووە.
بەپێی ئامارەكە لە میانی ھەفتەی رابردوودا ھەناردەكردنی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا، زیادی كردووە و گەیشتووەتە 229 ھەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
ئەمەش لەكاتێكدایە، دوو ھەفتە لەمەوبەر، ھەناردەكردنی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا، گەیشتبووە 142 ھەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو