تەندروستیی سلێمانی: یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنای جۆری دەلتا تۆماركرا

  2021-07-19 19:13      131 جار بینراوە        کۆمێنت

تەندروستی سلێمانی تۆماركردنی جۆری گۆڕاوی كۆرۆنای دەلتای راگەیاندو دەڵێـت، پشكنین بۆ هاووڵاتییان دەكەن.
دەقی راگەیەنراوەكە:
دوای گەیشتنی تێستی تایبەت بەپشكنین و دیاری كردنی جۆری گۆڕاو لە كۆڤید 19 (دەلتا) بەسەنتەری پشكنینی كۆڤید لەسلێمانی، لەئێستادا لەلایەن تیمی پشكنینی كۆرۆنا لەسەنتەری دەست نیشان كردنی كۆرۆنای گۆڕاو ئەو جۆرە نوێیە تۆماركراوە.
دیاری كردنی جۆری گۆڕاوی كۆڤید 19 (دەلتا) لەسەنتەری پشكنینی كۆرۆنا لەسلێمانی دەستنیشانكراوەو پشكنین بۆ هاووڵاتییان دەكرێت.
راگەیاندو پەیوەندییەكانی ب.گ. ت سلێمانی

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو