دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی جەژنی قوربان لەموسڵمانان دەکات

  2021-07-19 20:02      128 جار بینراوە        کۆمێنت

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە،
دەقی پەیامەكە...
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان بەگشتی و کوردستانیان بەتایبەتی دەکەم، هیواخوازم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلەکەمان و هەموومان پێکەوە دەست لەناو دەست هەوڵدەین بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەو قەیرانەکان، جەژنی قوربان بکەینە دەرفەتێک بۆ ئاشتبوونەوەی گشتی و بەرۆحی لێبووردەییەوە مامەڵە لەگەڵ رووداوەکان بکەین و پەیامی یەکترقبوڵکردن و پێکەوە کارکردن بکەینە بنەما بۆ ژیان.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ 
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو