بافڵ تاڵەبانی پەیامێك ئاراستەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكات

  2021-07-19 22:14      350 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنەی قوربانەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان دەكات.
دەقی پەیامەكە...
بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و کیمیاباران، کەمئەندامانی سەنگەرو پێشمەرگەو تێکۆشەرە دێرینەکان و زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەم. 
هیوادارام ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی خێرو خۆشی و ئارامی بۆ هەموو لایەک، ئومێدەوارم ئەم جەژنە بکەینە دەرفەتێک بۆ پێداچوونەوە بە سیاسەتمان و داڕشتنی ستراتیژێکی نوێی نیشتمانی لەنێوان هێزو لایەنە سیاسییە کوردییەکان تاوەکو پێکەوە بەسەر کێشەو گرفتەکانمان زاڵ بین و پێکەوە بتوانین لەڕێی حکومەتەوە کێشە بنچینەییەکانی وەک مووچەو بژێوی خەڵک و خزمەتگوزاری چارەسەر بکەین.
ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسیاسەت و ستراتیژێکی نوێوە پەرۆشیی خۆمان بۆ یەکخستنی هێزو تواناکان بۆ خزمەتکردنی هەرێمەکەمان دەردەبڕین و باوەڕی تەواومان بەیەکڕیزی گەلەکەمان هەیە لەپێناو ئایندەیەکی گەشترو ئاوەدانی زیاتر.
دەمەوێت لەم دەرفەتەدا دووپاتی بکەمەوە کە یەکێتی نوێ بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەو خۆی بەخاوەنی هەموو جیاوازییەکان دەزانێت، درێژە بەسیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدەین و بەگیانی لێبووردەییەوە خەبات دەکەین بۆ کوردستانێکی نوێ، یەکێتییەکان، دۆستان و لایەنگران دڵنیابن ئێستا یەکێتییەکی نوێ هەیە، هەموومان خاوەنی یەکێتین و پێکەوە چەپکە گوڵەکە گەشاوەتر دەکەین، درێژە بەخەباتی مەدەنی و دیموکراسی و ئازادی دەدەین و هەنگاوەکانمان دەخەینە خزمەتی گشتی، کە ئەمەش رێگا دروستەکەیەو لەمەودوا لەهەموو کایەکانی ژیانی رێکخراوەیی پەیڕەوی دەکەین.
دووبارە جەژنتان پیرۆزو هەر شادو سەرفراز بن
بافڵ تاڵەبانی 
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو