وەزارەتی تەندروستی عیراق: لە24 سەعاتی رابردوودا 62 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

  2021-07-20 00:04      90 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی عیراق رایدەگەیەنێت: لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا نزیكەی 10 هەزار توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوەو 62 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (19/7/2021) وەزارەتی تەندروستی عیراق ‌راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 9 هه‌زارو 883 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 8 هه‌زارو 278 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌، دەشڵێت: له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 62 تووشبوو به‌هۆی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ی بۆ ئەوەشكردووە، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا 1 ملیۆن و 501 هەزارو 595 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون 17 هه‌زارو 892 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو