دەوامی فەرمانبەران بۆ نیوە كەمدەكرێتەوە
ليژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، بڕیارێك لەبارەی دەوامی فەرمانبەران دەردەكات

  2021-07-20 17:31      463 جار بینراوە        کۆمێنت

ليژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە عیراق بڕیارێكی لەبارەی دەوامی فەرمانبەران لەدامودەزگاكانی حكومەت دەركرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 20-7-2021، ليژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە عیراق لەڕاگەیەندراوێكدا بڕیاریدا دەوامی فەرمانبەران لەدامودەزگاكانی حكومەت بەشێوەی تەناوب بەڕێژەی (50%) بێت.
هاوكات، ليژنەكە قەدەغەی هاتووچۆی لەڕۆژانی جەژندا رەتكردەوەو جەختی لەسەر تووندوتۆڵكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی لەپەتاكە كردەوە، هەروەها جەختی لەسەر غەرامەكردنی ئەو مۆڵ و شوێنە گشتییانە كردەوە كە پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان نابن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو