زیاتر له‌ 175 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی‌ سلێمانی‌و هه‌ولێریان كردووه‌

  2021-07-20 19:56      161 جار بینراوە        کۆمێنت
لە ٥ رۆژدا ٧٥ ھەزار و ٥٦٩ گەشتیار سەردانی ھەولێریان کردووە

١٠٠ ھەزار گەشتیار ھاتونەتە پارێزگای سلێمانی‌و زیاتر له‌ 75 هه‌زاریش گه‌یشتوونه‌ته‌ هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستی‌ بەسەربردنی پشووەکانی جەژن.
 له‌و باریه‌وه‌، عەلی رەئوف بەرێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند لە سەروبەندی جەژندا ١٠٠ ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە سنووری پارێزگای سلێمانی و چاوەروانیش دەکەن ژمارەکە بۆ ١٣٠ ھەزار گەشتیار بەرز بیێتەوە.
هاوكات، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ھەولێر بڵاویكرده‌وه‌،  لە ٥ رۆژدا ٧٥ ھەزار و ٥٦٩ گەشتیار سەردانی ھەولێریان کردووە و  لە تەواوی قەزا و ناحیەکان چەند لیژنەیەکی تایبەتیان پێکھێناوە، بۆ چاودێری کردن و بەدواداچوون بۆ بنکە و ناوچە گەشتیارییەکان. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو