پێده‌چێت بارانه‌كه‌ی‌ ئه‌م هاوینه‌ی‌ وڵاتانی‌ كه‌نداو ده‌ستكرد بێت

  2021-07-20 21:44      240 جار بینراوە        کۆمێنت
بەدرێژایی هەفتەیەک، لە پلەی گەرمی 50 پلەی سەدیدا باران لەوڵاتی ئیمارات باریوە

سه‌باره‌ت بەو شەپۆلە بەهێزەی‌ بارانبارین کە ئیمارات و چەند وڵاتێکی تری‌ کەنداوی گرتووەتەوە، نوسەرێکی روسی ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ بارانبارینەکە گومانی ئەوەی لێ دەکرێت بەسروشتی نەباریبێت، بەڵکو دەستکاری کەش کرابێت و تەکەنەلۆژیایەکی تایبەت بەکارهێنرابێت بۆ ئەوەی باران لەو وەرزە گەرمادا ببارێت.   
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20ی‌ ته‌موز، سایتی‌ "روسیا توده‌ی‌" بڵاوی کردەوە: نوسەرێکی روسی بەناوی ڤیکتۆر پارانیتس، وتارێکی لە ڕۆژنامەی "کۆمسۆمۆلسکایا پراڤدای" ڕوسی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا گومان لەشێوەی ئەو بارانه‌ دەکات کە ماوەی چەند ڕۆژێکە ئیمارات و چه‌ند وڵاتێكی تری‌ ناوچەی کەنداوی گرتووەتەوە.  
پارانتیتس لە وتارەکەیدا ده‌ڵێت "بەدرێژایی هەفتەیەک، لە پلەی گەرمی 50 پلەی سەدیدا باران لەوڵاتی ئیمارات باریوە و زانایان ئاماژە بەوە دەکەن، زانیاریان هەیە ئیمارات تەکنەلۆژیای بە بارانکردنی بەکارهێناوە  لەسەرەتای ئەم مانگەدا".  
باسی‌ له‌وه‌شكردووه‌ "زانیارییەکان ئاماژە بەوەش دەکەن کە  پرۆسەی بە بارنکردنەکە لەڕێگەی چەند درۆنیکەوە ئەنجام دراوە  لەڕێگەی لێدانی تەزووی کارەباوە و بارگاوی کردنی هەورەکان لە ئاسماندا، ئەو تەکنەلۆژیایەش سەرکەوتنی بەدەست هێناوە، بەڵام لە هەمانکاتدا، لایەنی نەرێنی هەبووە کە ئەویش دروستبوونی لافاوە لە ژمارەیەک وڵاتی ناوچەکەدا".  
نوسەرە ڕوسییەکە ئاماژەی بەوەشداوە "ئەو تەکنەلۆژیایە، نوێ نییە پێشتر ڕوسیا و ئەمەریکا بەکاریان هێناوە بۆ بارانبارین و ڕاگرتنی باران، بەڵام ئەوەی جێگای مەترسییە چۆنێتی بەکارهێنانی ئەو میکانزمەیە".  
دەشڵێت "خراپ بەکارهێنانی ئەو تەکنەلۆژیایە کارەساتی گەورەی لێ دەکەوێتەوە، چونکە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە وڵاتانی دیکە، وڵاتانی تر لە نیعمەتی بارانبارین بێ بەش دەکات  و بەشێکی دیکەیان ڕوبەروی وشکە ساڵی دەکاتەوە و لەلایەکی دیکەشەوە، ئەگەری هەیە ئەو تەکنەلۆژیایە لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت و ڵاتانی دیکە دوچاری زریان و لافاوی بەهێز بکاتەوە". 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو