هەواڵێكی خۆش بۆ ئەوانەی ڤاكسینی فایزەریان وەرگرتووە

  2021-07-21 11:24      946 جار بینراوە        کۆمێنت

نوێترین توێژینەوە كە لەهۆنگ كۆنگ كراوە، دەریدەخات ئەوانەی ڤاكسینی جۆری (فایزەر-بیونتك)یان وەرگرتووە، بەرگریی جەستەیان 10 هێندەی ئەوانە زیاترە كە ڤاكسینی جۆری (سینوفاك)ی چینییان وەرگرتووە.
بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو زانكۆی هۆنگ كۆنگ لەبڵاوكراوەی (لانسێت میكرۆب) بڵاوی كردۆتەوەو لەسەر 1442 كەس ئەنجامدراوە كەلەبواری چاودێریی تەندروستیدا كاردەكەن، ئەو ڤاكسینانەی كەتەكنیكی كرۆمۆسۆمیان بەكارهێناوە وەك فایزەر-بیونتك و مۆدێرنا، بەرگرییەكی باشتر لەدژی كۆڕۆناو گۆڕاوەكانی دروستدەكەن بەبەراورد بەو ڤاكسیانەی بەشێوازی كلاسیك دروستكراون وەك بەكارهێنانی بەشێك لەڤایرۆسەكە بەلاوازیی.
بن كاولینگ كە زانایە لەبواری پەتاكان و یەكێكە لە ئامادەكارانی توێژینەوەكە، پێیوایە خەڵك ئەگەر هیچجۆرە ڤاكسینێكی تریان دەستنەكەوت، ئەوا هەر بەكارهێنانی سینۆفاك لەهیچ باشترە، چونكە بڕێك بەرگریی جەستە باشترە لەهیچ.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو