قائیمقامیەتی سلێمانی، شاورمەی سولی گراند لەسلێمانی دادەخات

  2021-07-21 13:17      135 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ چوارشەممە 21-7-2021، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەریی و رێنماییەكانی دیكەی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت، شاورمەی سولی گراند لەشەقامی سالم، سەهۆڵەكەی شاری سلێمانی دادەخات.
بەهاوكاری هێزە ئەمنییەكان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی دیكەی سلێمانی، لەڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزدا هەڵمەتی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوام دەبێت و سەرپێچیكاران رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكاتەوە.
لەكاتی هەبوونی سكاڵا یان پێدانی زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بەمۆبایلی ژمارە (07708677777)ـەوە بكەن. 
س . ب
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو