رووسیا دەبێتە خاوەنی بەهێزترین سیستمی بەرگری ئاسمانی جیهانی

  2021-07-21 13:47      191 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی بەرگری رووسیای فێدراڵ، دیمەنی ڤیدیۆیی تاقیكردنەوەی سیستمی S-500 دژە فڕۆكەكانی  بڵاوكردەوە، بەمەش رووسیا بووە خاوەنی بەهێزترین سیستمی بەرگری ئاسمانی جیهانی.
بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگری رووسیا، لەكاپوستین یاری پارێزگای سەخالین، مووشەكەكە بەسەركەوتوویی تاقیكراوەتەوە، هەوەها مووشەكەكە خێرایی حەوت جار لەخێرایی دەنگ زیاترەو دەتوانێت ئامانجی خۆی لەدووری 350 كیلۆمەتر بپێكێت.
 بەوتەی كاربەدەستانی رووسیا، سیستمی S-500 توانای خستنەخوارەوەی بەهێزترین فڕۆكەكانی جیهانی هەیە لەهەر بەرزی و خێراییەكدا بن، بەرپرسانی سەربازی رووسیا دەڵێن: مووشەكەكان دەتوانن بەدووری 600 كیلۆمەتر بەدوای ئامانجەكەیاندا بڕۆن و  بیانپێكن.
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو