كه‌سێك له‌ پشده‌ر به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا

  2021-07-21 15:45      130 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمه‌نێك له‌ شارۆچكه‌ی‌ قه‌ڵادزه‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21ی‌ ته‌موز، لە گوندی سەید ئەحمەدانی سنووری پشدەر، به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ تی ئێن تی بە چەند کەسێکدا تەقیوەتەوە، کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی تریش برینداربوون
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، بڵاویكرده‌وه‌ "کەمێک پێش ئێستا تەرمێک بەناوی ( م . س . ح ) لەدایکبووی ساڵی 1988 دانیشتووی گوندی سەیداحمەدان لەگەڵ 2 برینداری تر گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، کە لەکاتی هەڵکەندنی بیری دەستی ویستویانە TNT بەکاربێنن، پێیاندا تەقیوەتەوە".
لەو راگەیەندراوەکە هاتووه‌: "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەکاتی تەقینەوەکەدا کوڕێکی بریندار بووە، کە تەمەنی 8 ساڵە لەگەڵ مێردمنداڵێکی تر کە تەمەنی 16 ساڵە و بە ڕۆژانە ئیشی بۆ ناوبراو کردووە".
باس له‌وه‌شكراوه‌: قوربانییەکان وەستای هەڵکەندنی بیر بوون و لەکاتی کارکردن بۆ خاوەن باخێک TNTیان بەکار هێناوە، بەوتەی خاوەن باخەکەش "ئەوانی بەکرێ گرتووە تا بیری دەستی بۆ هەڵکەنن، بەڵام لەناو بیرەکە گەیشتونەتە شاخ و ویستویانە بە سود وەرگرتن لە TNT شاخەکە بشکێنن، بەڵام پێیاندا تەقیوەتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو