تەندروستی سلێمانی له‌باره‌ی‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی‌ کۆرۆنای دەلتا هۆشداری‌ ده‌دات

  2021-07-21 17:35      154 جار بینراوە        کۆمێنت
کۆرۆنای جۆری دەلتا لە سلێمانی لە تەشەنەکردنێکی خێرادایە

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21ی‌ ته‌موز، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی، هۆشداری له‌ په‌ره‌سه‌ندنی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا و ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنای جۆری ده‌لتا دا.
د. سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، كۆرۆنای جۆری ده‌لتا له‌ سلێمانی له‌ ته‌شه‌نه‌كردنێكی خێرادایه‌.
روونیشیكرده‌وه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 8 تووشبووی كۆرۆنا له‌ شاره‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێم له‌ نوێترین ئاماری‌ تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا، ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 1078 كه‌س تر تووشی‌ كۆرۆنا بوون‌و 11 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو