له‌ عیراق 69 تووشبووی‌ تری‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

  2021-07-21 17:51      94 جار بینراوە        کۆمێنت
ا 6916 تووشبووی ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا چاکبوونەتەوە

له‌ عیراق ژماره‌ی‌ تووشبوون‌و مردن به‌ كۆرۆنا هێشتا به‌رزه‌‌ و له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 69 تووشبووی‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌‌ 21ی‌ ته‌موز، وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی‌ عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه‌، بڵاویكرده‌وه‌، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 8320 تووشبووی کۆڕۆنا و 69 گیان لەدەستدان بەهۆی پەتاکەوە تۆمارکراوە.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 6916 تووشبووی ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
به‌وه‌ش ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ ته‌شه‌نه‌كردنی‌ كۆرۆناوه‌ له‌ عیراق تووشی‌ په‌تاكه‌ بوون گه‌یشته‌ 1518837 كه‌س.

سه‌رچاوه‌: وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌‌و ژینگه‌ی‌ عیراق
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی: فەریق حەبیب

 

 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو