نرخی‌ نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌

  2021-07-21 18:01      420 جار بینراوە        کۆمێنت
نەوتی‌ خاوی‌ برینت بە 70.87 دۆلار ‌ مامەڵەی‌ پێوەكرا

نرخی نەوتی‌ خاو لە بازاڕەكانی‌ جیهاندا‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌ند كاتژمێرێكی‌ تر ئاستی‌ نه‌وتی‌ عه‌مباركراوی‌ ئه‌مریكا راده‌گه‌یه‌ندرێت كه‌ پێشبینی‌ ده‌كرێت ئاسته‌كه‌ی‌ دابه‌زیبێت.
به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ نه‌وت دوای‌ ئه‌وه‌دێت كه‌ له‌چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌هاكه‌ی‌ له‌ده‌ستدا‌و هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی‌ خاو برینت له‌ 77 دۆلاره‌وه‌ بۆ 69 دۆلار دابه‌زی‌.
كاتژمێر 5:57ی‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21ی‌ ته‌مموز،‌ هەر بەرمیلێك لە نەوتی‌ خاوی‌ برینت بە 70.87 دۆلار ‌ مامەڵەی‌ پێوەكرا.
نەوتی‌ خاوی‌ خۆرئاوای‌ تیكساسیش بە‌ 69.78 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك‌ مامەڵەی‌ پێوەكرا.

سەرچاوە: سایتی‌ ئێف ئێكس نیوز تودەی‌
ئامادەكردنی‌: فەریق حەبیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو