بافڵ تاڵەبانی: ناسنامەکانی پێشووی دژە تیرۆر وەردەگیرێنەوەو ڕادەگیرێن
ئەوەی بەنایاسایی زەوی و چەک و سەیارەی وەرگرتبێت لێی دەسەندرێتەوە

  2021-07-22 00:07      211 جار بینراوە        کۆمێنت
چەند بڕیارێک لە بافڵ تاڵەبانی-یەوە

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری لێپێچینەوەی ئەو کەسانەیدا کە بەنایاسایی ناسنامەی دژە تیرۆریان بۆکراوە، سەرجەم ناسنامەکانی پێشووی ئەو هێزەش وەردەگیرێتەوە و ڕادەگیرێت.
لە بڕیارێکی نوێدا بافڵ تاڵەبانی فەرمانی کردووە، سەرجەم ئەو ناسنامە ساختانەی لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەرکراون هەڵبوەشێندرێنەوە و هەرکەسێک بە یاسایی لەدەزگای دژەتیرۆر کارمەند نەبووبێت و سودمەند بووبێت لە زەوی و ئۆتۆمبێل و چەک، بۆ مەرامی شەخسی و یاساشکێنی ئیمتیازاتی پێدرابێت لێی وەربگیرێتەوە.
هەر بەپێی بڕیارەکە هەرکەسێکیش پابەند نەبێت ڕوبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە بەبڕیاری چەند کەسێک زیاتر لە 12 هەزار ناسنامەی دژەتیرۆر بەنایاسایی دروستکراوە، کە بۆ مەرامی تایبەتی و چەندین کاری نایاسایی و یاساشکێنی بەکارھێنراون.
بڕیارەکەی هاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە ناسنامەی نوێ بە دیزاینێکی نوێ بۆ ھێزەکانی دژه‌ تیرۆر دروست دەکرێت و سەرجەم ئەو ناسنامانەی‌ پێشتر وەردەگیرێنەوە و ڕادەگیرێن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو