بۆ هەر ئۆتۆمبێلێكی هاووڵاتیانی هەرێم داخلی ئێران بووبێت، پێشتر كۆمپانیایەك 250 دۆلاری لێوەرگرتوون

  2021-07-22 10:21      691 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و کۆماری ئیسلامی لەبارەی رێگەنەدان بەداخلبوونی ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتیانی ھەرێم بۆ خاکی ئێران رایگەیاند پێشتر لە رێگەی کۆمپانیاوە مۆڵەت بەئۆتۆمبێل دەدرا داخڵ بێت بۆ خاكی ئێران و بڕی ٢٥٠ دۆلار وەردەگیرا، بەڵام ئەوە پارەیەکی زۆرەو ئێستادا کار بۆ ئەوە دەکرێت پارەکە کەمبکرێتەوە بۆ ١٠٠ دۆلار.
عەبدوڵڵا ئاکرەیی بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئێران ئاماژەی بەوەشدا بەھۆی رێککارەکانی خۆپاراستن لەپەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێستا پێدانی ڤیزای ئێران بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێم تەنھا بۆ حاڵەتی پێویستە، بەڵام لە ھەرێمی کوردستان دەروازەکان بەڕووی ھاتوچۆی گەشتیارانی ئێران کراوەیە. 
باسی لەوەشکرد، ھەرکاتێک ھاتوچۆ ئاسایی بکرێتەوە چاوەڕوان دەکەن لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بڕیاری ھەڵگرتنی ڤیزا بۆ ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بدرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو