نەتەوەیەكگرتووەكان ئیدانەی تەقینەوەكەی بەغدای كرد

  2021-07-22 10:39      107 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان، ئیدانەی تەقینەوەكەی ناوچەی سەدری لەبەغدا كردو داواشدەكات، بەزووترین كات تاوانباران بە سزا بگەیەندرێن. 
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان لەراگەیەندراوێكدا باسی لەوە كردووە، بە توندترین شێوە ئیدانەی تەقینەوەكەی رێكەوتی ١٩ی تەمووز دەكەن كە بازاڕێكی میللی لەناوچەی سەدری شاری بەغدا كردە ئامانج و گروپی چەكداری داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لەبارەیەوە راگەیاندو بووە هۆی كوژرانی ٣٠ هاووڵاتی مەدەنی. 
لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا، ئەنجوومەنی ئاسایش پشتیوانی خۆی بۆ سەربەخۆیی، سەروەری، یەكێتی، یەكپارچەیی و قۆناغی دیموكراسی عیراق دووپات كردووەتەوە. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو