لێپرسراوانی تەندروستی عیراق: ئەم دۆخە بەردەوامبێت كارەسات روودەدات

  2021-07-22 11:50      100 جار بینراوە        کۆمێنت

لێپرسراوانی تەندروستی عیراق ھۆشداریی دەدەن لەزیادبوونی ئامارەکانی کۆرۆناو کۆنترۆڵ نەکردنی رەوشەکە.
جاسب حەجامی بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرخ لە بەغدا دەڵێت: بەھۆی زیادبوونی ئامارەکانی کۆرۆناو پابەند نەبوونی ھاووڵاتیان بەڕێنماییە تەندروستییەکان، رەوشەکە بەرەو ئاڵۆزبوون دەچێت، بەتایبەتی ئامارەکانی گیانلەدەستدان بەھۆی کۆرۆناوە لەزیادبووندان.

سەباح موسەوی بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی پارێزگای کەربەلاش رایگەیاندوووە، پێویستە ھاووڵاتیانی عیراق زیاتر روو لەبنکە تەندروستییەکان بکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆناو پابەندی رێنماییەکان بن، چونکە ئەگەر رەوشەکە بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت و ئامارەکان لەبەرزبوونەوەدا بێت، لە عیراق کارەسات دروستدەبێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو