نرخی‌ نه‌وت زیاتر به‌رزبووه‌وه‌

  2021-07-22 14:40      259 جار بینراوە        کۆمێنت
نه‌وتی‌ خاو برینت له‌ 77 دۆلاره‌وه‌ بۆ 69 دۆلار دابه‌زی‌

نرخی نەوتی‌ خاو لە بازاڕەكانی‌ جیهاندا‌ زیاتر به‌رزبووه‌وه‌، سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئاستی‌ نه‌وتی‌ عه‌مباركراوی‌ ئه‌مریكاش زیادی‌ كردووه‌.
به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ نه‌وت دوای‌ ئه‌وه‌دێت كه‌ له‌چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌هاكه‌ی‌ له‌ده‌ستدا‌و هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی‌ خاو برینت له‌ 77 دۆلاره‌وه‌ بۆ 69 دۆلار دابه‌زی‌.
كاتژمێر 2:38ی‌ پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22ی‌ ته‌مموز،‌ هەر بەرمیلێك لە نەوتی‌ خاوی‌ برینت بە 72.73 دۆلار ‌ مامەڵەی‌ پێوەكرا.
نەوتی‌ خاوی‌ خۆرئاوای‌ تیكساسیش بە‌ 70.81 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك‌ مامەڵەی‌ پێوەكرا.

سەرچاوە: سایتی‌ ئێف ئێكس نیوز تودەی‌
ئامادەكردنی‌: فەریق حەبیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو