به‌هۆی‌ مه‌ترسی‌ رۆچونی‌ زه‌وییه‌وه‌ رێگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ قه‌زای‌ سۆران داخرا

  2021-07-22 15:00      323 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمه‌نێك له‌ رێگەی سەرەکی کەمەربەندی سۆران

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22ی‌ ته‌موز، بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سۆران شۆفێران و ھاوڵاتیانی‌ ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ بەھۆی مەترسی رۆچونی زەوییەوه‌، رێگەی سەرەکی کەمەربەندی سۆران دادەخرێت .
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سۆرانله‌و باره‌یه‌وه‌ رایگەیاند، لەمڕۆ پێنجشەممەوە رێگەی سەرەکی کەمەربەندی سۆران، بەھۆی مەترسی رۆچونی زەوییەکەی، بە روی شۆفێران و ھاوڵاتیاندا دادەخرێت.
هاوكات بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سۆران داوای‌ لە شۆفێران كرد لە بری رێگەی کەمەربەندی سۆران، شەقامی کاوە "حریق" بۆ ھاتوچۆکردن بەکاربھێنن.
ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌دێت كه‌ ماوەی چەند رۆژێکە درزێکی گەورە لە پشت رێگەی کەمەربەندی سۆران دروستبووە، کە رێگەیەکی سەرەکی بارزگانیی و گەشتیارییە، بارھەڵگرەکانی نێوان ھەولێر و پیرانشار ئەو رێگەیە بۆ ھاتوچۆکردن بەکاردەھێنن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو