شەش قاچاخچی لە باشماخ دەستگیرکران

  2021-07-22 21:41      392 جار بینراوە        کۆمێنت
لیوا مەریوان: بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی کاریگەری زۆرباشیان ھەبووە

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22ی‌ ته‌موز، لیوا مەریوان شێخ کەمال، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند، بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، بۆ زیاتر کۆنترۆڵکردنی کاری بازرگانی لە دەروازەکان و نەھێشتنی کاری قاچاخچیەتی کاریگەری زۆرباشیان ھەبووە لەسەر کەمکردنەوەی قاچاخچیەتی.
وتیشی، دوای دەرکردنی بڕیارەکان، لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، ٦ کەس بە تۆمەتی قاچاخچیەتی دەستگیرکراون و دۆسییەکانیان رەوانەی پۆلیسی باشماخ کراوە.
سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ جەختیشیکردووەتەوە، ھەموو ھەوڵێک دەخەنەگەڕ بۆ بنبڕکردنی تەواوەتی قاچاخچیەتی و کۆنتڕۆڵکردنی دەروازەکان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو