ئیمارات ئامانجی‌ بیرۆكه‌ی‌ بارانه‌ ده‌ستكرده‌كه‌ی‌ ئاشكراكرد

  2021-07-22 22:37      536 جار بینراوە        کۆمێنت
ئامانجی بیرۆکەکە، بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمای وڵاتەکەیە

دوای ساڵانێک لەگەڵاڵەکردنی بیرۆکەی باراندنی بارانی دەستکرد، حکومەتی ئیمارات  یەکەمین  تاقیکردنەوەی بیرۆکەکەی بەسەرکەوتویی ئەنجامدا و لەرێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە وزەی کارەبای لە هەورەکان دا، ئەوەش بوەهۆی چڕبونەوە و دابارین.
ئامانجی بیرۆکەکە وەک ناوەندی کەشناسیی ئیمارات بڵاویکردوەتەوە بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمای وڵاتەکەیە، بەجۆرێک لەئێستادا پلەکانی گەرما لەناوچەکەدا گەیشتونەتە  50 پلەی سیلیزی و  جێبەجێکردنی باراندنی بارانی دەستکردیش، دەبێتەهۆی فێننکردنەوەی شارەکان.
باسی لەوەشکردوە، تاقیکردنەوەکە کەماوەیەکی کورتی خایاند، بەشێک بوە لەهەوڵەکانی ناوەندی کەشناسیی ئیمارات پەیوەست بە دروستکردنی کاریگەری لەسەر گۆڕانکاری کەش و هەوا لەرێگەی پرۆژە و بیرۆکەی پێشخستنی بوارەکەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 15 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکراوە.
بیرۆکەی باراندنی بارانی دەستکرد کە ئیمارات ئەنجامیداوە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە وزەی کارەبای داوە لە هەورەکان، ئەوەش بوەتەهۆی چڕبونەوە و دابارین.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو