داعش هێرش دەكاتەسەر خاڵێكی سنووریی نێوان عیراق و سعودیە

  2021-07-23 17:38      169 جار بینراوە        کۆمێنت

ئه‌مڕۆ هه‌ینی (23/7/2021) چه‌كدارانی داعش په‌لاماری خاڵێكی سنووری نێوان عیراق و سعودیه‌یان داوه‌ له‌سنووری قه‌زای روتبه‌ له‌پارێزگای ئه‌نبارو لەئەنجامدا 3 سه‌ربازی عیراقی كوژران.
عیماد مه‌شعه‌ل، قائیمقامی قه‌زای روتبه‌ رایگه‌یاند: چه‌كدارانی داعش په‌لاماری خاڵێكی سنووری له‌شارۆچكه‌ی روتبه‌ی سنووری نێوان عیراق و سعودیه‌یان داوه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ دوو سه‌ربازی عیراقی و چه‌كدارێكی حه‌شدی عه‌شایر كوژراون، دەشڵێت: له‌و په‌لاماره‌دا دوو سه‌ربازی دیكه‌ی عیراقی برینداربوونه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون. 
سەرچاوە: كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه‌

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو