چارەنووسی 9 كەسیان نادیارە
بەلەمێك بە45 سەرنشینەوە لەنزیك دوورگەیەكی یۆنان ژێر ئاو دەكەوێت

  2021-07-23 17:45      179 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەرشیف

ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه‌، به‌له‌مێك كه‌ 45 په‌نابه‌ری سووری به‌نایاسایی بۆ ئیتاڵیا ده‌گواسته‌وه‌، ژێرئاو كه‌وت، به‌ڵام 36 كه‌س لهسه‌رنشینانی به‌له‌مه‌كه‌ رزگاركراون و هێشتا گه‌ڕان به‌دوای ونبووه‌كان به‌رده‌وامه‌.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردووە، به‌له‌مێك به‌نایاسایی له‌دووری 161 میلی ده‌ریایی له‌ڕۆژئاوای ناوچه‌ی كاش نزیك دورگه‌ی كاستیلۆریزۆی یۆنان له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاست ژێر ئاو كه‌وت، كه‌‌ 45 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو، گه‌ڕانیش به‌دوایاندا به‌رده‌وامه‌.
دوای ئەوەی یەختێکی کۆچبەران لەدەریای ئیجە بە 45 کۆچبەرەوە ژێرئاو کەوت، نۆ لە کۆچبەرەکان چارەنوسیان نادیارە.
بەپێی زانیارییەکان بەشێک لەو 45 کەس لەلایەن هێزی سنووری یۆنانەوە بە کۆپتەر رزگارکراون و گواستراونەتەوە، بەڵام چارەنووسی نۆ کەس لە کۆچبەران دیار نییە.
بەپێی زانیارییەکانی (پشتی نیوز) کە میدیایەکی کوردییە لە یۆنان،  له‌كاتی رووداوه‌كه‌ 5 كۆچبه‌ر به‌ هه‌لیكۆپته‌ر رزگار كران و گواسترانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی دورگه‌ی كارپاتۆس (Karpathos) بەکۆی گشتی 36 کۆچبەر رزگارکراون کە بەشێکیان کوردن و کوردی باشووریشیان تێدایە.
ئەو میدیایە ئاشکرایکردووە، ئەوانەی کە ڕزگاریان بووە ژنێکی کوردی باشووری کوردستانە، لەگەڵ مستەفا محەمەد جودی، ئەرکان ئانان، یاسیر ئەمین سدیق ئۆزێی و چەند کەسێکی دیکە کە بەشێکیان دانیشتووی ئیدارەی راپەڕینن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو