نۆلاند: ئەگەر توركیا بەردەوامبێت سزای زیاتری بەسەردا دەسەپێنین

  2021-07-23 18:59      193 جار بینراوە        کۆمێنت

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت: واشنتن و ئەنقەرە بۆچوونیان لەبارەی هێزەکانی سوریای دیموکرات جیاوازە.
 
ڤیکتۆریا نۆلاند، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی دەڵێت: هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رۆڵێکی کارایان لەتێکشکاندنی داعشدا هەبووە، دەشڵێت: بۆچوونی واشنتن و ئەنقەرە لەبارەی هەسەدە جیاوازە.
 
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریی دایە تورکیا لەئەگەری پەرەدان بەپەیوەندییە سەربازییەکانی لەگەڵ روسیاداو رایگەیاند: ئەگەر ئەنقەرە هاردوێری سەربازیی زیاتری روسیا بکڕێت، ئەو کاتە واشنتن سزای زیاتری بەسەردا دەسەپێنێت.
 نۆلاند ئەم وتانەی لەدانیشتنی لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا وتووەو هەر لەو دانیشتنەدا ژمارەیەک لەئەندامانی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رەخنەیان لەسیاسەتی ناوخۆیی و دەرەوەی تورکیا گرتووە، لەوانەش هەنگاوەکانی بەرامبەر پارتی دیموکراتیی گەلان- هەدەپە. 
  
ئەمریکا لەتێکشکاندنی داعشدا لە سوریا پشتی بە هەسەدە بەست و ئێستاش لەسەر یارمەتیدانی ئەو هێزە سەربازییە بەردەوامەو ئەوەش نیگەرانی لای ئەنقەرە دروستکردووە. 
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو