تەندروستی هەرێم لەوەرگرتنی ڤاكسین هاووڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

  2021-07-30 18:52      224 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی هەرێم هاووڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە، لەوەی بەبێ تۆماركردنی زانیاریی پێشوەختەو بێ گەڕانەوەی نامەی رۆژو رێكەوت و شوێنی وەرگرتنی ڤاكسین سەردانی ناوەندەكانی وەرگرتنی ڤاكسین نەكەن.
ئەمڕۆ هەینی 30-7-2021، لەڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی تەندروستی هەرێم هاووڵاتییانی بەڕێز ئاگاداردەكاتەوە، بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستە ناوی خۆتان لە سیستەمی ئەلیكترۆنی تۆمار بكەن لەرێگەی پۆڕتاڵ و ئەپڵیكەیشنی ( kurdvac).
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەبێ تۆماركردنی زانیاری پێشوەختەو بێ گەڕانەوەی نامەی رۆژو رێكەوت و شوێنی وەرگرتنی ڤاكسین سەردانی ناوەندەكانی وەرگرتنی ڤاكسین مەكەن تا ئەو كاتەی لەڕێگەی ژمارەی مۆبایلەكانتان (كۆڕەك یان ئاسیاسێڵ) نامەتان بۆ دێت و ئاگادار دەكرێنەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەدەر لەسیستەمی نۆرە، سەنتەرەكان بەرپرس نین لەوەرنەگرتنی ڤاكسین و دروستبوونی قەرەباڵغی، هەموو سەنتەرەكان ئاگاداركراونەتەوە كە نابێت بەدەر لەڕێنماییەكانی خۆتۆماركردنی پێشوەختەو گەڕانەوەی نۆرە ڤاكسین بدرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو