وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: لەماوەی مانگێكدا 38 ئۆپراسیۆنمان دژی داعش ئەنجامداوە

  2021-08-01 12:00      149 جار بینراوە        کۆمێنت

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایدەگەێنێت، لەماوەی مانگێكدا لەعیراق و سوریا 38 ئۆپراسیۆنیان دژی چەكدارانی داعش ئەنجامداوە.
واین مارۆتۆ وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە ھەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند، لەسەرەتای مانگی تەمووز-ەوە تا ئێستا، لەگەڵ ھاوبەشەكانیان لە عیراق و سوریا 38 ئۆپراسیۆنیان دژ بەداعش ئەنجامداوە و لە میانی ئۆپراسیۆنەكاندا رێگریی لە 27 تیرۆریستی داعش كراوە كە بەنیازبوون كاری تیرۆریستی بەرامبەر بە ھاوڵاتیانی عیراق و سوریا ئەنجام بدەن.
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا لەسەرەتای سەرھەڵدانی داعشەوە دامەزراوە و تاوەكو ئێستا لە عیراق و سوریا لە رێگەی ھێرشی ئاسمانی و زەمینییەوە داعش و پێگەكانیان دەكەنە ئامانج.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو