نووسینگەی کازمی: نوێنەری لایەنە سیاسییەکان کۆکن لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا

  2021-08-01 20:49      162 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆکایەتییەکانی عیراق و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان جەخت لەبەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێشوەخت دەکەنەوە لەوادەی دیاریکراودا. 

 

سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان لەبارەی رەوشی سیاسی و بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوە، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانیش رایگەیاند، سەرۆکایەتییەکان و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئەوە کۆکبوون ھەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجامبدرێت، داوا لەو لایەنانەش کراوە لەھەڵبژاردن کشاونەتەوە، بەشداری بکەن و پێکەوە پرۆسەی دیموکراسی لە عیراق سەربخەن.

لەتەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەبارەی دەرەنجامی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا رایگەیاند، بەپێی ئەو خشتە زەمەنییەی لەسەری رێککەوتوون، لەکۆتایی ئەمساڵدا ئەمریکا ھەموو ھێزە شەڕکەرەکانی لەعیراق دەکشێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو