داهاتی نەوتی عیراق زیادی كردووە

  2021-08-02 09:22      121 جار بینراوە        کۆمێنت

مانگی تەمموزی ئەمساڵ عیراق زیاتر لە 90 ملیۆن بەرمیل نەوتیان، هەناردەی بازارەكانی جیهان كردووەو بەتێكڕا هەر بەرمیلێكی نەوت بە 72 دۆلار فرۆشراوە، داهاتەكەشی زیاتر لە 6500000000 دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عیراق لەراگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، كۆمپانیای بەبازاركردن و فرۆشتنی نەوتی عیراق سۆمۆ مانگی رابردوو 90467794 ملیۆن بەرمیلی نەوتی هەناردە كردووە، داهاتەكەشی 6513792000 دۆلار بووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، مانگی رابردوو حكومەتی عیراق رۆژانە 2918000 بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە و  بەتێكڕا هەر بەرمیلێكی نەوت بە 72 دۆلار فرۆشراوە. 
بەگوێرەی ئامارەكەی وەزارەتی نەوتی عیراق داهاتی نەوت لە مانگی رابردودا بەراورد بە مانگی حوزەیران زیادیكردووە. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو