خانەنشینی ھەرێم: ھەركەس بەدەر لە یاسا خانەنشین كرابێت خانەنشینیەكەی ھەڵدەوەشێتەوە

  2021-08-02 09:22      550 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی ھەرێم رایدەگەیەنێت، لە رێگەی دابەشكردنی فۆڕمێكەوە بەدواداچوون بۆ خانەنشینی پلە باڵاكان دەكرێت و ھەركەس بەدەر لە یاسا خانەنشین كرابێت خانەنشینیەكەی ھەڵدەوەشێتەوە.
حازم گۆران، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی ھەرێم لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێشتر لەڕێگەی دابەشكردنی فۆڕمێكەوە بەدواداچوونمان بۆ خانەنشینی پلە باڵاكان كردووە و ئەو فۆڕمەش بەسەرجەم پلە باڵاكان پڕدەكرێتەوە لە وەزارەتی پێشمەرگەش ئەوانەی پلەدارن و خانەنشین كراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو فۆڕمەی دابەشكراوە زیاتر لە 1500 فۆڕم بووە و تا ئێستا ژمارەیەكی زۆریان گەڕاوەتەوەەو چاوەڕوانی گەڕانەوەی سەرجەم فۆڕمەكانی دیكە دەكەن.
راشیگەیاند، بەردەوام كۆبوونەوەمان ھەیە لە بارەی خانەنشینی پلە باڵاكان و ھەر كەسێك بەدەر لەیاسا خانەنشین كرابێت دەگەڕێنرێتەوە بۆ سەر كارەكەی پێشتری و خانەنشینیەكەی ھەڵدەوەشێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو