نرخی مۆلیدە ئەهلییەكان‌ بۆ مانگی حەوت لە سلێمانی دیاریكرا

  2021-08-02 11:29      297 جار بینراوە        کۆمێنت

نرخی سەعاتێك ئەمپێری كارەبای موەلیدە ئەھلییەكان له ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی7 دیاری كراو، پێدانی كارەبای مۆلیدە لەم مانگەشدا‌ 24 كاتژمێریی دەبێت و لەو ماوەیەدا هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی ببڕێت كار بە مۆلیدەكان دەكرێت. 
ئەمڕۆ دوو شەممە، لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەكانی سلێمانی نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكانی بۆ مانگی حەوت دیاریكرد، كە لەسەر بنەمای‌ نرخی سوتەمەنی لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان كاتژمێرەكانی كاركردن دیاریكراوە.
بەپێی كۆنوسی كۆبونەوەكە، كاركردن و تەرخانكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ هاوڵاتیان لەمانگی 7دا لەنێوان 285 بۆ 315 سەعاتدا بووە،‌ بەمەش نرخی یەك ئەمپێڕ كارەبای موەلیدەی ئەهلی لە ناوشاری سلێمانی بۆ ئەو مانگە لە نێوان 12 دوانزە هەزار بۆ 13500 دا دەبێت‌، هەربۆیە بەهۆی جیاوازی كارپێكردنی موەلیدەكان‌ لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە، نرخی ئەمپێڕێك كارەبای موەلیدەی گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاواز دەبێت. 
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیش رایگەیاند، لەمانگی رابردودا ژمارەیەك مۆلیدە له ناوشاری سلێمانی لەكاركەوتن، بەڵام ناچاركران بە دابینكردنی مۆلیدەی تر و رێگە نەدرا بۆ ماوەیەكی زۆر هاوڵاتیان بێ كارەبا‌ بن و خاوەنی ئەو مۆلیدانەش رێكاری پێویستیان بەرامبەر گیراوەتەبەر. 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو