كاروانێكی دیكەی ڤاكسین گەیشتە عیراق

  2021-08-02 13:09      133 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ كاروانیكی دیكەی ڤاكسینی كۆرۆنا لەجۆری فایزەر گەیشتە عیراق كە ٥٧١ ھەزار دۆزەو ھاتووە. 
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق لەراگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، كە ئەمڕۆ یەكشەممە، كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی كۆرۆنا له جۆری فایزەر، گەیشتووەتە عیراق كە ٥٧١ ھەزار دۆزەو ھاتووە، ڤاكسینەكان بەسەر سەرجەم بنكەو فەرمانگە تەندروستییەكانی پارێزگاكانی عیراق دابەش دەكرێت.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لەراگەیەنراوەكەدا، داوا لەهاوڵاتیان دەكات كە سەردانی بنكەو فەرمانگە تەندروستییەكان بكەن بۆ ئەوەی ڤاكسین وەربگرن، چونكە ئەوە یەكێكە لەرێگاكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو