ئەمریكا بە بەهای 155 ملیۆن دۆلار هاوكاری عیراق دەكات

  2021-08-02 13:44      105 جار بینراوە        کۆمێنت

واشنتن بەبەهای 155 ملیۆن دۆلار بۆ  ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان، ئاوارەكان و پێویستی دیكە هاوكاری بەغدا دەكات و لەكۆتایی ئەمساڵیشدا هیچ هێزێكی شەڕكەری وڵاتەكەیان لەعیراق بوونی نامێنێ.
ماتیو تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریكا لەعیراق بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، دوای گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمریكاو عیراق و سەردانەكەی سەرۆك وەزیران بۆ واشنتن، حكومەتی ئەمریكا 155 ملیۆن دۆلاری بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان، كۆچبەران و هاوكارییەكانی دیكەی تەرخانكرد، ئەوە جگە لەتەرخانكردنی 500 هەزار ژەمە ڤاكسین و دابینكردنی  60 ملیۆن دۆلار وەك هاوكاری تەندروستی بۆ گەلی عیراق لەبەرەنگاربونەوەی كۆرۆنادا.
ئاماژەی بەوەشكرد، عیراق دەوڵەتێكی خاوەن سەروەرییە لەلایەن هاوڵاتیانی و وڵاتانی ناوچەكەش جەختی لەسەر دەكرێتەوە، بەڵام كاتێك دەوڵەتێك لاوازبێت دەستوەردانی دەرەكی و بڵاوبونەوەی گەندەڵی دەبێتە كێشەیەكی گەورە، ئەو دوو هۆكارەش لەبەرژەوەندی پەیوەندییەكانی ئەمریكاو عیراقدا نین. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو