لەمانگـــی رابردوودا، 24 تۆن كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی لەسلێمــــانی له‌ناوبـــراوە

  2021-08-02 16:59      129 جار بینراوە        کۆمێنت

لــەمانگی رابردودا، قائیمقامیه‌تی سلێمانی (24) تۆن كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپی له‌ناوبردوه‌.
ئه‌مڕۆ دووشـــه‌ممه‌ (2021.8.2) لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كار و چالاكییه‌كانی مانگی رابردوی خۆی ئاراسته‌ی قائیمقامی سلێمانی كردووە‌ كه‌ تیایدا هاتووە، به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنانی، له‌ مانگی ته‌مموزی (2021) لیژنه‌كه‌ بڕی (24) تۆن و (380) كیلۆگرام كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچووی له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبردوه‌.
راپۆرتی لیژنه‌ی له‌ناوبردن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه‌، به‌شێكی زۆری ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان و ئاسایشی ئابورییه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، به‌شێكی دیكه‌ له‌سه‌رداوای بازرگان و خاوه‌ن شوێنه‌كانه‌وه له‌ناوبراوه‌،  لـــە برنج، هێلكه‌، ماست په‌نیر، خامه‌، دۆ، شیر، جپس، شه‌ربه‌ت، گۆشتی ئاژه‌ڵ، پسكیت، رۆنی به‌رواری ئێرانی، خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان و نه‌سته‌له ‌) پێکهاتووە‌.
هه‌روه‌ها، پاككه‌ره‌وه‌كانی (تایت، سابون، شامپۆ، سابون) و بڕیكی زۆر مه‌وادی جوانكاری‌ (ماكیاژی خانمان، بۆنی خانمان و پیاوان، جێڵی قژ، جۆره‌ها بۆنی ناوماڵ، موعه‌ته‌ری جلوبه‌رگ.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو