ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەبازگەی بانی مەقان هەڵمەتێكی دەستپێكرد

  2021-08-02 18:11      232 جار بینراوە        کۆمێنت

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، لە چوارچێوەی رێنماییەكانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستان ھێزەكانیان لە بازگەی بانی مەقان ھەڵمەتێكی دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆی ساختەیان بەستووە و جامەكانیان بەشێوەیەكی نایاسایی رەشكردوە دەستپێكرد.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەپێناو ئارامی و ئاسایشی سنورەكەدا ھەڵمەتەكە لە سەرجەم بنكە و بازگە و یاریدەدەریەتییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەكەیان بەردەوام دەبێت.
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی تەئیكدەكاتەوە، چاوپۆشی لە ھیچ كەسو لایەنێك ناكرێت یاسا و رێنماییەكانی جێگری سەرۆكی حكومەت وەك خۆی جێبەجێدەكرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو