دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كادیرانی رێكخراوە دیموكراتییەكانی هەولێر خەڵات دەكات

  2021-08-02 19:50      224 جار بینراوە        کۆمێنت

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢/٨/٢٠٢١، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی بەئامادەبوونی هەڤاڵان هەرێم كەمال ئاغا و فەهمی بورهان ئەندامانی سەركردایەتی مەراسیمێكی رێزلێنانی بۆ هەڤاڵانی سەندیكاو رێكخراوەكان و كادیرانی سنووری ناوەندی هەولێری مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان سازكرد.
لەمیانی مەراسیمەكەدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كورتەیەكی لەبارەی دۆخی یەكێتیی و كوردستان باسكرد.
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ باسی لەگرنگی رۆڵی رێكخراوە جەماوەری و سەندیكاكان و كادیران كردو ئەم رێزلێنانەشی وەك هاندانێك بۆ پشتیوانی و پاڵپشتی بۆ كادیرانی هەولێر خستەڕوو.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو