كوالێتی كۆنترۆڵ پەیوەندی بەكەمیی كارەبای نیشتمانییەوە هەیە

  2021-08-02 22:33      153 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان هۆكاری كەمیی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتمانی بۆ زۆریی خواست لەسەر وزەكە دەگەڕێنێتەوە، دەشڵێت، یەكێك لەهۆكارەكانی زۆریی خواست، كوالێتیی ئامێرە كارەباییەكانن كە پێویستیان بەبڕیكی زۆری كارەبا هەیە.
ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، یەكێك لەهۆكارەكانی بەرزیی خواست لەسەر كارەبا لەهەرێم ئەوەیە كە ئەو ئامێرانەی بۆ كوردستان هاوردە دەكرێن بەكوالێتی كۆنترۆڵدا تێپەڕنابن و پێویستیان بە بڕێكی زۆری كارەبا هەیە، بۆیە بەپێویستی زانی ئەو ئامێرانە هاوردەبكرێن كە پێویستیان بەبڕێكی كەمی كارەبا هەیە.
سەبارەت بەپێدانی كارەبای نیشتمانیش وتی: ئێستا رۆژانە 14 بۆ 15 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاووڵاتییان.
بەپێی راگەیەندراوەكە، ئێستا وەزارەتەكە 3500 بۆ 3600 مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنێت، بەڵام خواست لەسەر كارەبا 5000 مێگاواتە، خەرجی كارەباش مانگانە 85 ملیۆن دۆلارە.
جەختیكردەوە، پێوەری زیرەك، زێدەڕۆیی سەر كارەبا چارەسەر دەكات و هیچ هاوبەشێكی كارەبا ناتوانێت دەستكاریی پێوەری زیرەك بكات و بەپێی پێوەرەكە دەتوانێت تا 40 ئەمپێر كارەبا بەكاربهێنێت.
دووبارە ئاماژەی بەقەرزەكانی سەر هاوبەشانی كارەبا كردو رایگەیاند، قەرزەكان دەكرێنە قیست، بۆ ئەوەی بتوانن قەرزەكانیان بدەنەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو