وەزارەتی كارەبا شێوازی وەرگرتنەوەی قەرزەكان ئاشكرادەكات

  2021-08-02 22:54      312 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، قەرزەكانی سەر هاوبەشانی كارەبا دەكرێتە قیست، بۆ ئەوەی بتوانن قەرزەكانیان بدەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 2-8-2021، ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ئاشكرایكرد، خەرجی كارەبا لەهەرێمی كوردستان مانگانە 85 ملیۆن دۆلارە، وتیشی: رۆژانە 14 بۆ 15 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی دەدرێتە هاووڵاتییان.
ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی كارەبا سێ هەزارو 500 بۆ سێ هەزارو 600 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەڵام خواست لەسەر كارەبا نزیكەی پێنج هەزار مێگاواتە.
باسی لەوەشكردووە، حكومەت بۆ وەرگرتنەوەی قەرەزەكانی لە هاوبەشەكانی كارەبا رێگەی قیست دەگرێتەبەر، بۆ ئەوەی بتوانن قەرزەكانیان بدەنەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو