رەنگە گاریس بەیڵ سزابدرێت و بۆ 10 یاری رابگیرێت

  2019-02-10 20:39      294 جار بینراوە        کۆمێنت
رەنگە ئاهەنگ گێڕانەكەی ببێتە هۆی سزادانی

لەسەر ئەو شێوازە ئاهەنگ گێڕانەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆمەدرید کردی، ئەگەر هەیە گاریس بەیلی وێڵزی و یاریزانی ریاڵ مەدرید رووبەڕووی لێپرسینەوە ببێت.
هەندێ لەڕاگەیاندنەکان باس لەڕاگرتنی بەیل دەکەن بۆ 10 یاری، بەڵام تائێستا هیچ شتێکی فەرمی لەسەر ئەو رووداوە نییەو یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیاش هیچ روونكردنەوەیەكی نەداوە.
رۆژنامەكانی ئیسپانیا باس لەوە دەكەن، ئەگەر هەیە بەیل سزا بدرێت، چونکە لەکاتی ئاهەنگگێڕانەکەیدا سووکایەتی بەهاندەرانی تیپی بەرامبەر کردووە.


لەدێربی دوێنێ شەوی شاری مەدرید ، بەیل دوای ئەوەی گۆڵی سێیەمی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ تۆمارکرد، بەشێوەیەکی ناشرین ئاهەنگی گێڕاو ئەوەش هاندەرانی ئەتلەتیکۆی تووڕە کردووە. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو