زانایان وێنەی تەقینەوەی ئەستێرەیەك دەگرن،كە 100 هێندەی خۆرە
2021-08-06 11:40     514 جار بینراوە      کۆمێنت
وێنەی تەقینەوەی ئەستێرەکە
لەپێشهاتێكی بێوێنەدا، زانایانی گەردوونناسیی ئوسترالیا توانیان وێنەی تەقینەوەی ئەستێرەیەك بگرن كە قەبارەی 100 هێندەی خۆر گەورەترەو وێنەكەش تیشكدانەوەیەكی زۆری رووناكیی ئەستێرەكە نیشاندەدات.
رۆژنامەی Daily Mailی بریتانی لەزاری باتریك ئارمسترۆنگ كە زانایەكی گەردوونناسیی زانكۆی نیشتمانیی ئوسترالیایە،بڵاویكردەوە كە رووداوەكە بە(چەماوەی یاخود كێرڤی ساردكردنەوەی شۆك) ناسراوەو بەڵگەش دەخاتەبەردەست لەبارەی جۆری ئەو ئەستێرەیەی كەبۆتە هۆی تەقینەوەكەش. گوتیشی: ئەمە یەكەمجارە كەسێك ئەم رووداوە بەم وردەكارییەوە ببینێت.
هێڵی چەماوەی ساردكردنەوەی شۆك، هێڵێكی بەیانییە گوزارشت لە گۆڕانی ماددە دەكات چ گۆڕانەكە لە گاز بێت بۆ شل یان لە شل بۆ رەق.
بەشی كوردیی PUKNOW
سەرچاوە: Daily Mail
بابەتی زیاتر