راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە گورزێكی قورسی بەركەوت

  2021-09-06 20:12      122 جار بینراوە        کۆمێنت

پێش ئەنجامدانی یاری داهاتووی یانەكەی رۆناڵد كومان، راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە گورزێكی قورسی بەركەوت و سێرجینۆی یاریزانی تووشی پێكان هات. 
رۆژی سێشەممەی داهاتوو بەرشەلۆنە لەسەرەتای قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ و لەیەكەمین یاریی بەرانبەر یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی یاریی دەكات.
سێرجینۆ دێستی ئەمریكی لەكاتی یاری هەڵبژاردەی ئەمریكا، لەیارییەكانی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2022ی قەتەر تووشی پێكان هاتووە، لەیاریی وڵاتەكەی بەرانبەر كەنەدا، كە نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات و لەخولەكی 44دا بەهۆی پێكانی قاچی راستیەوە یاریگای بەجێهێشت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو