سزادانی ئەوكەسانەی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە یەكلا دەكرێتەوە

  2021-09-07 11:34      235 جار بینراوە        کۆمێنت
ساتی وەرگرتنی ڤاكسین

وەزارەتی‌ تەندروستی‌ عیراق مشتومڕەكانی‌ تایبەت بەغەرامەكردنی‌ ئەوانەی‌ ڤاكسینیان وەرنەگرتووە یەكلایی‌ كردەوەو ئاماژەی‌ بەوەشكرد، ئەو كەسانەی‌ ڤاكسینی‌ كۆرۆنایان وەرگرتووە، دەتوانن ڤاكسینی‌ ئەنفلۆنزاش وەربگرن.
ریاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ لەوەزارەتی‌ تەندروستی‌ عیراق رایگەیاند، هیچ نییەتێكی‌ وا لەلای‌ وەزارەتی‌ تەندروستی‌ نییە بۆ غەرامەكردنی‌ ئەو كەسانەی‌ كە ڤاكسینی‌ كۆرۆنایان وەرنەگرتووە، وتیشی: شەپۆلی‌ سێهەمی‌ ڤایرۆسەكە رووی‌ لەداكشان كردووە.
روونیشیكردەوە، كادرە پزیشكییەكان ڤاكسینێكی‌ زۆریان داوە بەفەرمانبەرانی‌ فەرمانگە حكومییەكان و پرۆسەكەش هەر بەردەوامە.
لەبارەی‌ وەرگرتنی‌ ڤاكسینی‌ ئەنفلۆنزاش لەلایەن ئەوانەی‌ كە ڤاكسینی‌ كۆرۆنایان وەرگرتووە ئاماژەی‌ بەوەكرد كە دەكرێت ئەوانەی‌ ڤاكسینی‌ كۆرۆنایان وەرگرتووە لەوەرزی‌ زستاندا ڤاكسینی‌ ئەنفلۆنزا وەربگرن، وتیشی: هیچ پەیوەندییەك لەنێوان ڤاكسینی‌ كۆرۆناو ئەنفلۆنزا بوونی نییە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو